فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار رۆژی پێنجشەممە (15 ئەیلول) رایگەیاند کە نۆ ئەندامی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوهوه کوژران لەکاتی بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێلەکەدا لە خۆرئاوای ئەنبار.
سەرۆکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار، لیوا ئیسماعیل مەحلاوی، بە دیارونای وت: "ئۆتۆمبێلێك ئەم بەیانیە تەقییەوە کە ئەندامانی داعش هەوڵیاندەدا بۆمبڕێژی بکەن لە بینایەکدا لە باشوری رەواح لە خۆرئاوای ئەنبار."
مهحلاوی وتی :"نۆ تیرۆرست، لەناویاندا عێراقیەك کە بەرپرسی بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێلەکان بوو، لەم روداوە رێكهوتهدا کوژراون."
هەروەها وتی کە تەقینەوەکە بیناکەی بەتەواوی خاپور کردووە و ئاماژەی بەوەدا کە شوێنەکە بینایەکی حکومی بووە و پێشتر داعش دەستی بەسەردا گرتبوو.