هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێگەکانی داعش لە خۆرئاوای رەمادی تێکدەشکێنێت

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان دووشەممە (10 تەمموز) سێ پێگەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان لە خۆرئاوای ئەنبار کردە ئامانج، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "بەکارکردن لەسەر زانیاریی هەواڵگری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزە عێراقییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سێ هێرشی ئاسمانییان کرد و پێگەکانی داعشیان لە بیابانی ئەنبار کردە ئامانج نزیك بە سنووری سوریا."

رەسوڵ وتی هێرشەکان شوێنکارێکی بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبیلیان تێکشکاند و ئەندامانی داعشی ناو شوێنکارەکەیان کوشت، لەنێویاندا چەکدارانی بیانی هەبوون.

وتیشی ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبیل و چەکیش لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تێکشکێنران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500