هه‌واڵه‌كانی عێراق

فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانان شوێنکارێکی بۆمبدروستکردن لە قائیم تێکدەشکێنن

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی چوارشەممە (11ی تشرینی یەکەم) شوێنکارێکی بۆمبدروستکردنی کردە ئامانج لە خۆرئاوای عێراق و بەتەواوی تێکیشکاند و ئەو کەسانەی لەناویدا بوون کوشتنی، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە عەقید محەمەد دولەیمی بە دیارونای وت: "هێرشێکی ئاسمانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بینایەکی کردە ئامانج کە لەلایەن رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش)وە بەکاردەهێنرا وەك کارگە بۆ بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبیل و دروستکردنی بۆمبی دەستکرد، لە رومانە، خۆرئاوای قائیم."

وتی: "شەش تیرۆریست، لەنێویاندا کەسێکی ناعێراقی کە شاره‌زا بوو لە بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبیل و دروستکردنی بۆمبی دەستکردا، لە هێرشە ئاسمانیەکەدا کوژران."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500