هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزی ئاسمانی عێراق پێگەیەکی داعش لە قائیم تێکدەشکێنێت

هێرشێکی ئاسمانی عێراق 14 ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ی کوشت و شوێنکارێکی دروستکردنی بۆمبی لە خۆرئاوای ئەنبار تێکشکاند، وەزارەتی بەرگری عێراق پێنجشەممە (19ی تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "کاتژمێر پێنجی بەیانی پێنجشەممە، فڕۆکە جەنگیەکانی هێزی ئاسمانی عێراق بنکەکانی داعشیان لە قائیم تێکشکاند."

بەیاننامەکە رایگەیاند پێگەکە بەکاردەهێنرا وەك شوێنی دروستکردنی بۆمبی دەستکرد و بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبیل.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "چواردە تیرۆریست کوژران و پێگەکە بەتەواوەتی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تێکشکێنرا."

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار عەقید محەمەد دوله‌یمی وتی هاوکات، هێزەکانی عێراق ئابڵوقەی سەر راوەیان توندکردۆتەوە لە خۆرئاوای ئەنبار، تا ئەندامانی داعش نەتوانن هەڵبێن.

دوله‌یمی بە دیارونای وت ئێستا خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر شارۆچکەکە ئامادەدەکەن.

وتی: "پلانێك لە گۆڕێیە بۆ کارڕاییکردنی خێزانەکانی ناو شارەکە پێش ئەوەی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردن دەستپێبکات."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500