یازدە منداڵ بەهۆی هێرشی بۆمبی بەرمیلییەوە کوژران کە لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە رۆژی پێنجشەممە (25 ئاب) ئەنجامدرا بۆ سەر گەڕەکەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە شاری حەلەبدا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
روانگەی چاودێریی مافی مرۆڤی سوریا رایگەیاند کە "پەنجا مەدەنی، لەناویاندا 11 منداڵ، کوژران بەهۆی هێرشی بۆمبی بەرمیلییەوە بۆ سەر گەڕەکی باب نەیرەب" لە باشوری حەلەب.
روانگەکە راشیگەیاند کە هەشت مەدەنی، لەناویاندا دوو منداڵ، کوژران بەهۆی تەقەی ئۆزپۆسیۆنەوە لە خۆرئاوای شارەکە کە لەژێردەستی رژێمدایە.