هه‌واڵه‌كانی عێراق

بۆردومانی تازە 7 کەس دەکوژيت لە حەلەبی سوریا

لانیکەم 7 کەس کوژران لە هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانی تازەدا لە ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە حەلەبی دووەم گەورەترین شاری سوریا رۆژی چوارشەممە (12 تشرینی یەکەم)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کە چاوەڕێدەکرێت رێژەی کوژراوان بەرزبێتەوە بەهۆی ژمارەی ئەو بریندارانەی کە لە بارودۆخێکی خراپدان.

روانگەکە وتی کە لەناو ئەو ناوچانەی کە کراونەتە ئامانجی بۆردومانەکە بازاڕێك هەیە لە گەڕەکی فاردۆس.

ژمارەی ئەم کوژراوانە دوای رۆژێك دێت لە زیادبوونی هێرشە ئاسمانیەکانی روسیا دژی رۆژهەڵاتی حەلەب بۆ پشتیوانیکردن لە ئۆپەراسیۆنی سوپای سوریا بۆ گرتنەوەی ئەو بەشەی ژێر دەستی ئۆپۆزسیۆن.

روانگەکە رایگەیاند کە هێرشە ئاسمانیەکانی رۆژی سێشەممە لانیکەم 27 کەسیان کوشت، لەناویاندا چوار منداڵ، لە چەند گەڕەکێك، لەناویاندا فاردۆس.

هەروەها چوار کەسی تر کوژراون و 14 کەسیش برینداربوون لە بۆردومانەکانی ئۆپۆزسیۆندا بۆ سەر رۆژئاوای حەلەبی ژێردەستی حکومەت رۆژی سێشەممە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500