هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشەکانی رژێمی سوریا دەبنە هۆی مردنی 31 مەدەنی

روانگەی چاودێریی مافی مرۆڤی سوریا رایگەیاند رۆژی چوارشەممە (13 تەمموز) بۆمبارانی سەختی دوو شارۆچکەی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە سوریا، بووە هۆی کوژرانی لانیکەم 31 مەدەنیی.

هێرشە ئاسمانییەکان روویاندا، سەرەڕای درێژکردنەوەی ئەو ئاگربەستەی سوپای سوریا تا رۆژی هەینی لە سەرتاپای وڵاتدا رایگەیاندبوو. راگەیاندنی وەستاندنی شەڕ تائێستا نەیتوانیوە وچانێك بە توندوتیژییەکان بدات.

چاودێرییەکە وتی بۆمبارانەکان لانیکەم 16 مەدەنییان کوشت و دەیانی تریان بریندارکرد، لە شارۆچکەی راستانی پارێزگای حومسی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن.

هەر ئەو رۆژە و پێشتر سێ مەدەنیی دیکە بە تۆپبارانی رژێم لە شارۆچکەکەدا کوژران.

لەهەمانکاتدا 12 مەدەنی، لەناویاندا سێ منداڵ، لە شارۆچکەی ئەریحای ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە باکوری خۆرئاوای سوریا، لە هێرشەکاندا کوژران.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500