هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوەیەکگرتوەکان: هیچ قافڵەیەکی مرۆیی نەچوەتە سوریا لەماوەی مانگێکدا

نوێنەری نەتەوەیەکگرتوەکان ستیفان دی میستورا پێنجشەممە (18 ئاب) رایگەیاند هیچ قافڵەیەکی مرۆیی لە مانگی رابردوودا نەچوەتە ناوچە گەمارۆدراوەکانی سوریا لەنێو پێویستیەکی زۆر بە خۆراك و دەرمان.

دی میستورا لەدوای کۆبونەوەیەکی کورت لەگەڵ هێزی هاوکاری مرۆیی لەو وڵاتە، وتی: "تەنانەت یەك قافڵە لە یەك مانگدا نەچوەتە ئەو ناوچە گەمارۆدراوانەی پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە" و هۆکارەکەشی بۆ نەوەستانی شەڕ لەو ناوچانە گەڕاندەوە.

نوێنەرایەتیەکە بانگەشەی نەتەوەیەکگرتوەکانی دوپتاکردەوە بۆ ئاگربەستی مرۆیی 48 کاتژمێری لە حەلەب کە 1.5 ملیۆن خەڵك تیایدا گیریانخواردوە لەگەڵ بەردەوامبوونی شەڕی نێوان ئۆپۆزسیۆن و رژێم.

دی میستورا وتیشی 17 وڵاتی ئەندامی گروپی هاوکاری سوریا کە بەشێکن لە هێزی هاوکاریە مرۆییەکان پێنجشەممە جارێکی دیکە کۆدەبنەوە لەسەر بابەتی راوەستانی شەڕ بۆ هاوکاریە مرۆییەکان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500