هه‌واڵه‌كانی عێراق

سوریا رەزامەندی داوە بە گەیشتنی کۆمەک بۆ هەموو 19 ناوچە گەمارۆدراوەکە: نەتەوەیەکگرتووەکان

ئاژانسی فڕانس پرێس رایگەیاند کە سوریا رازی بووە بەوەی لە کۆتایی ئەم مانگەدا کاروانی کۆمەکە مرۆییەکان بگەیەنرێنە هەر 19 ناوچە گەمارۆدراوەکەی ئەو وڵاتە، نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژی پێنجشەممە (9 حوزەیران) رایگەیاند، لەکاتێکدا هۆشداری داوە بەوەی "رەزامەندی بەخشین... مانای گەیاندن ناگەیەنێت".

نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان ستیفان دی میستورا وتی، "لە لایەن تیمەکەی خۆمانەوە لە دیمەشق ئاگادارکراینەوە کە مۆڵەت، رەزامەندی، دراوە،" ئاماژەی بەوەشکرد کە پێشتر سوریا لەو جۆرە رەزامەندییانەی راگەیاندووە پێش ئەوەی بە تەواوی رێگریی لە کاروانەکان بکات.

ئەم قسانە دوای کۆبونەوەی هەفتانەی هێزی کۆمەکی مرۆیی سوریا هاتن، کە ماوەی چەند مانگێکە هەوڵدەدات ئاستی کۆمەک بۆ ملیۆنان سوریی خاوەن پێداویستیی زیاد بکات.

ئەو هێزە رووبەڕووی فشار بۆوە تا وای لێهات بیر لەڕێی ئاسمانیی بکاتەوە بۆ کۆمەکی مرۆیی بۆ ناوچە گەمارۆدراوەکان.

دی میستورا وتی رێگەی ئاسمانیی "هێشتا بژاردەیەکە" بەڵام هیوای خواست هەڵمەتی گەیاندنی کۆمەک لە چەند هەفتەی داهاتوودا وا بکات کە پێویست نەکات بە گرتنەبەری رێگەی ئاسمانیی، کە مەترسیدارە و گرانە.

وتی، "سەلماندن لە راستییدایە، راستیی حاشاهەڵنەگر، ئەوەش مانای گەیاندنی کۆمەکەکانە."

نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوەشی وت کە دەیەوێت لە "چەند کاتژمێری داهاتوودا" جوڵە و گواستنەوەی کۆمەکەکان ببینێت، لەنێویاندا بۆ داریا کە لە کۆتایی 2012وە لەژێر ئابڵۆقەی رژێمدایە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500