هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشەکانی سوریا دابەشکردنی کۆمەکی خۆراک لە داریا رادەگرن

رۆژی هەینی (10 حوزەیران) رژێمی سوریا شارۆچکەیەکی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆنی لە دەرەوەی دیمەشق بۆمبا بارانکرد، بەمەش رێیگرت لە گەشتنی کۆمەکی خۆراک بە دانیشتوانەکەی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

درەنگانێکی پێنجشەممە بۆ یەکەم جار و لەو کاتەوەی رژێم ئابڵۆقەی شارۆچکەکەی داوە لە 2012وە، کاروانێکی کۆمەکی خۆراك کە لە لایەن دیمەشقەوە مۆڵەتی پێدرابوو گەیشتە شارۆچکەی داریا.

ئەندامی ئەنجومەنی شارۆچکەکە شادی مەتەر وتی، "لە کاتژمێر 9 بەیانیەوە بە کاتی ناوخۆیی، بۆمبارانی چڕوپڕو هەڕەمەکیی شارۆچکەکە دەکرێت." رێکخراوی چاودێریی مافی مرۆڤی سوریاش وتی لانیکەم 20 بۆمبی بەرمیلی دابەشکردنی کۆمەکی خۆراکی راگرتووە.

مەتەر وتی، "بە هۆی چڕوپڕیی هێرشەکانەوە ئەو کۆمەکەی گەیشتۆتە دەستی ئەنجومەنەکە هێشتا دابەشنەکراوە." وتیشی هێرشەکان بەردەوامن.

بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکانی مانگی سووری سوریا تەمام مەحرەز وتی ئۆتۆمبیلەکان رۆژی پێنجشەممە هاتونەتە سوریاوە بە "کۆمەکی خۆراك، لەنێویاندا خۆراکی وشکە و ئارد، هەروەها کۆمەکی ناخۆراکی و کۆمەکی تەندروستییش."

کارمەندێکی بەرنامەی خۆراکی جیهانیی وتی کاروانەکە 480 بەشە خواردەمەنیی بۆ 2,400 کەس بۆ یەک مانگ هەڵگرتبوو.

نوسینگەی کردەی مرۆیی نەتەوەیەکگرتووەکان (OCHA) رۆژی هەینی وتی رێکخراوەکە هێشتا چاوەڕوانی مۆڵەتی دیمەشقن بۆ گواستنەوەی کۆمەك بۆ دوو ناوچەی گەمارۆدراو.

وتەبێژی ئاژانسەکە یێنس لایرکێ وتی، "نەتەوەیەکگرتووەکان دەتوانێت کۆمەك بۆ 17 لەو 19 ناوچە گەمارۆدراوە بگوێزێتەوە."

نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند رژێم هێشتا رەزامەندی نوسراوی دەرنەکردوە بۆ ناوچەکانی واعیر لە پاریزگای حومس و زەبادانی لە ناوچە دێهاتییەکانی دیمەشق.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500