هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵسەنگاندن بۆ گواستنەوەی کۆمەك بە کۆپتەر لە سوریا دەکات

نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵسەنگاندن بۆ گواستنەوەی کۆمەك بە کۆپتەر بۆ نێو ناوچە ئابڵۆقەدراوەکانی سوریا دەکات، سەرەڕای ئەو مەترسییە زۆرەی ئۆپەراسیۆنی لەوشێوەیە روبەڕوی دەبێتەوە، وەك وتەبێژێك رۆژی پێنجشەممە (2 حوزەیران) وتی.

ئاژانسی فرانس پرێس وتی بەریتانیاو فەرەنسا بانگێشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن بۆ دەستکردن بە بەردانەوەی کۆمەك بۆ ئەو خەڵکە مەدەنییەی لە شارۆچکەکاندا گیریان خواردووە و روبەڕوی کورتهێنانێکی دژواری خۆراك و دەرمان بوونەتەوە.

وتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان ستیفانی دواریك وتی بەڵام دەبێت کۆپتەر بۆ کۆمەك گەیاندن بە 15 لەو 19 ناوچە گەمارۆدراوە بەکاربهێنرێت کە دانیشتوانێکی چڕی شاری و نیمچەشارییان تێدایە.

وتی، "لە ناوچە شارنشینەکاندا، کۆمەك بەردانەوە بە فڕۆکە گونجاو نیە، بۆیە دەبێت باس لە بەکارهێنانی کۆپتەر بکەین."

وتیشی، "لەڕاستییدا هەر کۆپتەرێك بە سێ تەن بارەوە دەبێت بنیشێتەوە و بارەکەی بەتاڵبکاتەوە."

وتی، "تەحەدای ئەمنیی وەها کارێك تێبینیکراوە -- جگە لە تەحەدای ئەمنیی فڕینی کۆپتەر بە ئاسمانیی سوریادا."

بڕیارە ئەنجومەنی ئاسایش رۆژی هەینی کۆببێتەوە بۆ تاووتوێکردنی پلانەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ بەردانەوەی کۆمەك کە هەماهەنگ بێێت لەگەڵ بڕیاری مانگی رابردووی وڵاتانی جیهان بۆ زیادکردنی گەیاندنی کۆمەك بۆ ئەو سوریانەی لە دۆخێکی دژواردان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500