هه‌واڵه‌كانی عێراق

کۆمەکبەخشان هێواشن لە بەجێگەیاندنی بەڵێنەکانیان بۆ ئاوارەکانی سوریا: بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان

ئاژانسی فرانس پرێس رۆژی چوارشەممە (15 حوزەیران) رایگەیاند چوار مانگ دوای ئەوەی دەوڵەتانی دونیا بەڵێنییان دا 11 ملیار دۆلار ببەخشن بە دراوسێکانی سوریا دا بۆ یارمەتیدانیان لە زاڵبون بەسەر قەیرانی ئاوارەکان دا، کەمتر لە چارەکێکی ئەو پارەیە کۆکراوەتەوە.

بەڕێوەبەری کۆمسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری ئاوارەکان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا ئەمین عەواد وتی: "پێموایە شکستێکی دەستەجەمعی هەیە کە دەبێت باسی لێوەبکرێت."

لە شوباتەوە، ئەو کاتەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی جیهان لە کۆنفرانسی کۆمەکبەخشانی لەندەن کۆبوونەوە، تەنیا 2.5 ملیار بەخشراوە.

ئەمەش لەشێوەی قەرزدا، کۆمەك بۆ شتی تایبەت وەك کرێی خوێندن و کۆمەکی مرۆیی راستەوخۆ، بەڵام بەپێی پێویست نەبووە.

عەواد وتی، "پێموایە دەوڵەتانی سەرسنور بێهیوا بوون و پێیانوایە تەنیا جێهێڵراون."

ئەو وتی نایەوێت ئاژانسی ئاوارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان رابکێشرێتە نێو هیچ مشتومڕێکی نێوان وڵاتانەوە، بەڵام ئەو باش دەزانێت چ مەترسییەك روودەدات گەر بەڵێنەکان جێبەجێنەکرێن.

عەواد وتی، "ئەبێ بڕوانینە ئەو کێشە ئەمنییانەی لەئێستادا لە جیهاندا روودەدەن."

"ئەبێ بڕوانینە توندڕەوبوون، بزاوتی بەکۆمەڵی خەڵک، بشڕوانینە ئەو بێهیواییەی کە ئاوارەکان ڕوبەڕوی دەبنەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500