هه‌واڵه‌كانی عێراق

نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان هیوادارە دانوسانەکانی ئاشتی سوریا مانگی تەموز دەستپێبکەنەوە

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی فرانس پرێس، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان،ستێفان دی میستورا رۆژی سێشەممە (21 حوزەیران) رایگەیاندووە کە بەهیوایە دانوسانە هەلپەسێردراوەکان بۆ ئاشتی لە سوریا لە مانگی تەمووزدا دەستپێبکەنەوە، بەڵام ئەمە تەنیا لەکاتێکدا دەبێت گەر رەوشی مرۆیی و ئاسایشی ناوخۆی وڵاتەکە پێشکەوتنێکی بەرچاو بەخۆوە بیبینن.

دانوسانەکان کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە پاڵپشتی دەکرێن ئامانجیان دۆزینەوەی رێگاچارەیەکی سیاسیە بۆ جەنگی سوریا، بەڵام پڕۆسەکە ئێستا گەیشتۆتە بنبەست، ئەمە لە کاتێکدا لەناوخۆی وڵاتەکەدا ئاگربەستێکی هەستیار لە رەوشێکی ناجێگیردایە.

دی میستورا لە پەیوەندیکەی ڤیدیۆییدا لەگەڵ ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکاندا وتی : "پەنجەرەی هەلەکان بەخێرایی بەرەو داخستن دەڕۆن ئەگەر ئێمە پابەند نەبین بە راگرتنی رەوشی نائارامی و زیادکردنی هاوکاریە مرۆییەکان بۆئەوەی بگەینە جۆرێک لە تێگەیشتنێکی هەمەلایەنە لەسەر قۆناغێکی ئینتیقالی سیاسی."

ناوبراو وتی: "دواتر دەکرێت ئێمە پڕ لە هیوا چاوەڕوانی ئاخاوتنی نێوان سوریەکان بین لە مانگی تەموزدا، ئەوەش نەک لە سەر پرەنسیبەکان بن بەڵکو بۆ هەنگاونانی جدی بەرەو قۆناغی ئینتیقالی سیاسی." وتیشی: "من دەڵێم مانگی تەموز، بەڵام دیسان ئەمەش بڕیارێکی پێشوەختەیە گەر دانوسانەکان و رەوشی ئێستا لە بەرچاوبگرین."

ئەمریکا و روسیا، کە سەرپەرشتی گروپی پاڵپشتی جیهانی لە سوریا دەکەن و لە ٢٢ وڵات پێکهاتووە و سەرۆکایەتی پڕۆسەی ئاشتی لەو وڵاتە دەکەن، ئامانجیانە کە 1 ئاب دانوسانەکان لەسەر قۆناغی ئینتیقالی سیاسی بەشێوەیەکی گشتگیر لە نێوان رژێم و ئۆپۆزسیۆنی میانڕەوی سوری دەستپێبکەنەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500