هه‌واڵه‌كانی عێراق

زیاتر لە 290,000 کەس لە شەڕی سوریادا کوژراون: روانگە

شەڕی سوریا بۆتە هۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە 290,000 کەس، وەك روانگەی سوریا بۆ چاودێریی مافی مرۆڤ رۆژی دوشەممە (8 ئاب) رایگەیاند، بەخستنەڕووی ژمارەی قوربانیانی پێنج ساڵی شەڕ.

ئاژانسی فرانس پرێس لەزاری روانگەکەوە رایگەیاند کە 292,817 کەس کوژراون لەنێوان ئازاری 2011 ئەو کاتەی شەڕەکە دەستیپێکرد تا کۆتایی تەمموز.

ژمارەی قوربانیان 10,000 کەس زیادیکردووە لەوکاتەوەی روانگەکە دوا ژمارەی خۆی لە 26 ئایاردا راگەیاند.

وتیشی لەنێو کوژراواندا 84,472 مەدەنیی هەن، لەنێویاندا 14,711 مناڵ و 9,520 ژن.

روانگەکە مەرگی 50,548 چەکداری ناتوندڕەوی ئۆپۆزسیۆن و ئەندامی ملیشیای کوردیشی تۆمارکردووە.

49,547 ئەندامی توندڕەوی میلیشیاکان، لەنێویاندا کەسانی غەیرە سوریی، کوژراون.

104,656 چەکداری سەر بە رژێم کوژراون، لەنێویاندا 57,909 سەرباز و 1,306 ئەندامی میلیشیای حیزبوڵا.

روانگەکە رایگەیاند 3,594 لەوانەی کوژراون نەناسراونەتەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500