هه‌واڵه‌كانی عێراق

رژێمی سوریا پاشەکشێ بە دەسکەوتەکانی ئۆپۆزسیۆن دەکات لە حەلەب

ئاژانسی فرانس پرێس چوارشەممە (3 ئاب) رایگەیاند رژێمی سوریا دوێنێ شەو ناوچەیەکی گرتووە لە باشوری رۆژئاوای حەلەب و پاشەکشێی بە دەسکەوتە کاتیەکانی هێرشێکی ئۆپۆزسیۆن کرد.

چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن بە هێزەکانی بەرەی نوسڕەوە، رۆژی یەکشەممە هێرشێکیان کرد بۆ کەمکردنەوەی گەمارۆی سەر ناوچەکانی ئۆپۆزسیۆن بەڵام هێزەکانی رژێم شەڕیان لە بەرامبەردا کردن و چەند پێگەیەکیان گرتەوە.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ وتی هێزەکانی رژێم دوو گرد و دوو گوندی بچوکیان لە باشوری رۆژئاوای حەلەب گرتووە ئێوارە درەنگانی رۆژی سێشەممە.

روانگەکە وتی 50 چەکداری ئۆپۆزسیۆن لە کاتی دەستپێکردنی هێرشەکە کوژراون لەگەڵ چەند چەکدارێکی رژێمیش.

روانگەکە وتی 10 هاوڵاتی مەدەنی کە لەنێویاندا چوار منداڵ هەن، بە تۆپبارانی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن بۆ سەر گەڕەکەکانی ژێردەستی رژێم لە رۆخی باشوری رۆژئاوای حەلەب کوژراون، هەروەها لە رۆژی یەکشەممەوە تائێستا 40 مەدەنی کوژراون.

بەرپرسی خۆرهەڵاتی ناوین و باکوری ئەفریقای رێکخراوی یونیسێف، سەعد حوری، رۆژی چوارشەمە داوای پارێزگاریکردنی لە گیانی منداڵان کرد.

ناوبراو لە بەیاننامەیەکەدا وتی 300,000 کەس، کە سێیەکیان منداڵن، لە مانگی تەمموزەوە لە رۆژهەڵاتی شارەکە گەمارۆدراون و رێگەی دەرچوونیان نەماوە.

وتیشی: "داوا لە هەموو لایەنەکانی شەڕەکە دەکەین کە رێگەی تەواومان بدەن بگەیەنە منداڵان و خێزانەکان لە هەرشوێنێك بن لەسەرانسەری شارەکە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500