هه‌واڵه‌كانی عێراق

مەدەنیە گەڕاوەکان لە شەقامە خاپورکراوەکانی حەلەبدا دەبینرێن

هێزە سەربازیەکانی سوریا پێگەی خۆیان قایمکرد رۆژی هەینی (23 کانونی یەکەم) دوای کۆنتڕۆڵکردنی حەلەب بەتەواوی و دانیشتوانیش کە بە ترسەوە دەگەڕانەوە سەر ماڵەکانیان بە شەقامە خاپورکراوەکاندا ده‌ڕۆیشتن، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

سوپای سوریا پێنجشەممە رایگەیاند کە پێگەی ئۆپۆزسیۆنی گرتۆتەوە لە رۆژهەڵاتی حەلەب دوای رێکەوتنێکی گرنگ بۆ راگواستنی هەزاران شەڕکەری ئۆپۆزسیۆن و دانیشتوانی ناوچەکە کە بە پاس برانە دەرەوە .

دانیشتوانی سەرماچەشتو و پەشێو بەهۆی شه‌ڕه‌وه‌ ئەو ناوچانەیان تێپەڕاند کە بوبوونە بەرەیەکی ناوزڕاو و بەپەرۆشبوون بۆ بینینی ئەو گەڕەکانەی چەند ساڵێك بوو نەیانبینیبوون.

هاوڵاتی خالید مەسری وتی: "من هاتوم خانوەکەم بپشکنم کە ماوەی پێج ساڵە نەمبینیووە. بەڕاستی هیوادارم کە خانوەکەم زۆر زیانی بەرنەکەوتبێت."

ئۆپەراسیۆنی راگواستنەکە جەنگی چوارساڵەی کۆتایپێهینا لە حەلەب، کە شارەکە دابەشکرابوو لە نێوان هێزەکانی حکومەت لە رۆژئاوا و شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن لە رۆژهەڵات.

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند کە هێزەکانی ئۆپۆزسیۆن هێشتا چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای حەلەبیان لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و رۆژی هەینی لانیکەم کەسێکی مەدەنی کوژرا لە یەکەم شەپۆلی موشەکبارانی ئۆپۆزسیۆن لەوکاتەوەی کەوتۆتە ژێر ده‌ستی حکومەت.

روانگەکە وتی هەشت کەسیش برینداربوون لە بۆردومانەکەدا بۆ سەر ناوچەی حەمدانیە، لەکاتێکدا ئاژانسی هەواڵی سانای حکومی رایگەیاند کە سێ کەس کوژراون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

زۆر نایابه‌! سوپاس!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌