هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێرشە ئاسمانییەکان، تەقەی ئۆپۆزسیۆن 19 کەس لە حەلەبی سوریا دەکوژن

رۆژی دووشەممە (25 تەمموز) هێرشە ئاسمانییەکان و هێرشی بۆمبی بەرمیلیی 16 مەدەنییان لە ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆنی پارێزگای حەلەب کوشت، موشەکی ئۆپۆزسیۆن بۆ نێو ناوچەکانی ژێردەستی حکومەتیش سێ کەسی دیکەی کوشت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

روانگەی سوریی بۆ مافی مرۆڤ وتی 10 مەدەنیی کوژران لە چەند هێرشێکی ئاسمانیی رژێمدا بۆ سەر ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن وەك شارۆچکەی ئەتارب لە پارێزگای حەلەب.

روانگەکە وتی لەهەمانکاتدا و لە شاری حەلەب، لانیکەم شەش مەدەنیی کوژراون بە هێرشی بۆمبی بەرمیلیی هێزەکانی رژێم بۆ سەر گەڕەکەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە خۆرهەڵاتی شارەکە.

رێکخراوەکە وتی چاوەڕوان دەکرێت ئەو ژمارەیە بەرزبێتەوە بەهۆی ئەوەی زۆر لەو خەڵکانەی برینداربوون هێشتا لەژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە.

لەم هەفتانەی دواییدا، هێزەکانی رژێم دەستیانگرت بەسەر تاقە رێگەی گەیشتنی پاڵپشتیی بۆ خۆرهەڵاتی شارەکە، بەمەبەش گەڕەکەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆنیان لە جیهانی دەرەوە دابڕیی کە بووە هۆی کەمبوونەوەی خۆراك و فڕینی نرخ.

رێکخراوەکە وتی رۆژی دووشەممە لانیکەم سێ مەدەنیی لە خۆرئاوای حەلەب بەهۆی تەقەی ئۆپۆزسیۆنەوە کوژران.

رۆژی یەکشەممە، موشەکەکانی ئۆپۆزسیۆن لە ناوەندی دیمەشقیان دا، دوای ئەوەی هێرشی ئاسمانی کرایە سەر چوار نەخۆشخانەی کاتیی لە حەلەب.

چاودێرەکەی روانگەی سوریی بۆ مافی مرۆڤ وتی لەکاتی دابارینی موشەك بەسەر چەندین گەڕەکی دیمەشقی کۆندا لانیکەم هەشت کەس کوژراون و 20 کەسی دیکە برینداربوون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500