هه‌واڵه‌كانی عێراق

کوشندەترین مانگی 2017 لە سوریا 3,000 کەسی تێدا کوژراوە

لە ئەیلولدا شەڕی سوریا لانیکەم 3,000 کەسی کوشتووە، لەنێویاندا 955 مەدەنی، کە دەیکاتە کوشندەترین مانگی شەڕ لەمساڵدا، ئاژانسی فرانس پرێس یەکشەممە (1 تشرینی یەکەم) رایگەیاند.

سەدان هەزار سوری کوژراون و ملیۆنان ئاوارەبوون لەوەتەی شەڕ دەستیپێکردووه‌ لە 2011.

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند 955 مەدەنی لە ئەیلولدا کوژراون، لەنێویاندا 207 منداڵ.

لیستی کوژراوانی ئەیلول 790 سەربازی رژێم و ئەندامانی میلیشیا هاوپەیمانەکانی تێدایە، 738 توندڕەوی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و تەحریر شام و 550 چەکداری ئۆپۆزسیۆن و ئەندامی هێزەکانی سوریای دیموکرات.

بەیانی یەکشەممە، داعش شارۆچکەی قەریەتەینی گرتەوە لە پارێزگای ناوەندیی حومس، كه‌ پێشتر سیمبۆڵی پێکەوەژیانی ئایینی بوو.

روانگەکە رایگەیاند هێزەکانی حکومەت لەئێستادا دەوری قەریەتەینیان گرتووە، کە دەوترێت چەندین خێزانی مەسیحی لەوێ دەژین.

هێزەکانی رژێم شارۆچکەکەیان لە نیسانی 2016دا گرتەوە دوای هەشت مانگ لە فەرمانڕەوایی توندڕەوەکان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500