هه‌واڵه‌كانی عێراق

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بەنیازی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی سوریایە لە ئابدا

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند رۆژی پێنجشەممە (14 تەمموز) نیوەندگری نەتەوە یەکگرتووەکان ستافان دی میستورا بانگێشتی ئەمریکا و روسیای کرد بۆ هەوڵدان بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکانی ئاشتی لە سوریا، کە هیوای خواست مانگی داهاتوو دەستپێبکەنەوە.

دی میستورا وتی ئەو دەیەوێت "دڵنیابێت لەوەی پێکهاتەیەکی بەرچاو و گرنگ کۆبکاتەوە تا دەرفەتێکی پێویست ببەخشنە دەسپێکێکی کاریگەر و گرەنتیدار بۆ گەڕی سێیەمی گفتوگۆکانی ناوخۆی سوریا."

دی میستورا وتی بۆ گفتوگۆکان "وادەی بەئامانجکراو مانگی ئابە."

روسیا و ئەمریکا پشتگیریی نەخشەڕێگەیەکیان کردووە کە بانگەشە بۆ ئاگربەستیكی سەرانسەر دەکات لە وڵاتەکەدا و بۆ بەستنی گفتوگۆکانی جنێف بۆ "گواستنەوەی سیاسیی".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500