هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتووەکان بانگهێشتنامە ئامادەدەکات بۆ گفتوگۆکانی ئاشتی سوریا

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان چوارشەممە (8 شوبات) رایگەیاند نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان ستیفن دی میستورا لەم رۆژانەدا بانگهێشتنامە دەنێرێت بۆ گفتوگۆکانی ئاشتی سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

دی میستورا هۆشداری دا بە ئۆپۆزسیۆن کە نوێنەرەکانیان بۆ هەڵدەبژێرێت بۆ گفتوگۆکانی جنێڤ لە 20 شوباتدا، گەر نەتوانن تا چوارشەممە بڕیاربدەن لەوەی کێ نوێنەرایەتییان بکات.

بەڵام وا دەردەکەوێت نێردەکە لەو بڕیارەی پەشیمان بووبێتەوە.

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ستیفن دوجاریك وتی: "بانگهێشتنامەکان لەم چەند رۆژەی داهاتودا دەنێردرێن." وتیشی: "هەموومان دەزانین کە ئەم پرۆسانە ئاڵۆزن و گفتوگۆ و راوێژی زۆر دەخوازێت لەگەڵ چەندین کەسدا."

گفتوگۆکانی جنێڤ بە مەبەستی کۆتاییهێنان بە جەنگی نزیك بە شەش-ساڵەی سوریان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500