هه‌واڵه‌كانی عێراق

بڕیارە گفتوگۆکانی سوریای نەتەوە یەکگرتوەکان پێنجشەممە دەستپێبکەنەوە

بڕیارە گفتوگۆکانی ئاشتیی سوریا کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە سازدراون پێنجشەممە (23 شوبات) لە جنێڤ دەستپێبکەنەوە دوای وەستانێکی 10-مانگی، ئاژانسی فرانس پرێس سێشەممە رایگەیاند.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان ستافان دی میستورا سەرپەرشتی سێ گەڕی شکستخواردووی گفتوگۆکانی رابوردووی کردوە و وتی ئەو "خەیاڵپڵاو" نیە دەربارەی ئەگەری گەیشتن بە رێککەوتن لەم جارەیاندا.

کۆتایی ئەم هەفتەیە لە کۆنفرانسێکی ئەمنی لە میونخدا وتی بەڵام "کاتی ئەوەیە هەوڵبدرێتەوە".

دی میستورا وتی ئەجێنداکە هاوتایە بە ئەوەی پێشوو، بە مانای ئەوەی [لایەنە] رکابەرەکان گفتوگۆی حوکمداریی، نوسینی دەستورێکی نوێ و رێکخستنی هەڵبژاردنی چاودێریکراو لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە دەکەن، بەگوێرەی ئەو چوارچێوەیەی لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە لە 2015دا دانرا.

نوسینگەی دی میستورا هێشتا کەسانی نێو لایەنی ئۆپۆزسیۆنی ئاشکرانەکردووە و رۆژی دەستپێکی بۆ گەڕی ئەمجارەی گفتوگۆکان دیارینەکردووە.

هاوکات، دووشەممە نەتەوە یەکگرتوەکان هۆشداری دا لە چڕبوونەوەی شەڕ لە ناوچەی دیمەشق.

وتەبێژی نەتەوە یەکگرتوەکان فەرحان حەق هۆشداری دا لە چڕبوونەوەی شەڕەکە و وتی بەرپرسانی نەتەوە یەکگرتوەکان چەند راپۆرتێکیان بەدەستگەیشتووە دەربارەی مەرگ و برینداربوونی مەدەنیەکان بەهۆی تۆپبارانی رژێمەوە لە ناوچەکانی قابون، بەرزەح، تشرین و حەرەستای شارەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500