هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئۆپۆزسیۆنی سوریا لە ریاز کۆدەبێتەوە لەژێر فشاردا بۆ سازشکردن

سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا چوارشەممە (22 تشرینی دووەم) لە سعودیە کۆبوونەوە لە هەوڵێکدا بۆ پێکهێنانی شاندێكی گشتگیر بۆ گفتوگۆکانی ئاشتی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

کۆبوونەوەکە دوای ئەوە هات کە ئێران و روسیا و تورکیا کۆبوونەوەیەکیان کرد لە هاوینەهەواری سۆشی له‌ دەریای رەش، بۆ بەکارهێنانی کاریگەریی دبلۆماسی خۆیان بۆ چارەسەرکردنی شەڕی شەش ساڵەی سوریا بە گەڕێکی نوێی گفتوگۆی ئاشتی کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە رێکخراوە و بڕیارە سێشەممەی داهاتوو لە جنێف دەستپێبکات.

کۆبوونەوەکەی ریاز لەلایەن نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ سوریاوه‌ ستیفن دیمیستورا و وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل جوبێر سەرکردایەتی دەکرێت، کە وتی ئامانجەکە گەیشتنە بە "چارەسەرێکی دادوەرانە" بۆ شەڕەکە.

دی میستورا وتی کە ئامانج هێزبەخشینە بە گفتوگۆکانی هەفتەی داهاتوو لە جنێف بە پێکهێنانی شاندێکی یەکگرتووی ئۆپۆزسیۆن، کە دەمێکە لەلایەن حکومەتی سوریاوە داوایدەکرێت.

وتیشی پێنجشەممە گەشتدەکات بۆ مۆسکۆ بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی روسیادا.

هه‌روه‌ها وتی: "هەمیشە گەشبینم... بەتایبەتی لەم ساتەدا."

چەندین گەڕی گفتوگۆ كه‌ لەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکانەوە رێکخرابوون شکستیان هێناوە لە کۆتاییهێنان بە شەڕی سوریا، کە زیاد لە 330,000 کەسی تێدا كوژراوه‌ و ملیۆنان ناچاركراون ماڵەکانیان به‌جێبهێڵن.

گروپه‌كانی دژ به‌ ئەسەد به‌ده‌ست دووبه‌ره‌كییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن له‌ سه‌رجه‌می گێژاوه‌كه‌دا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500