هه‌واڵه‌كانی عێراق

نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان: 'ساتێکی زۆر گرنگە' لە گفتوگۆكانی ئاشتیی سوریادا

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوریا رۆژی دووشەممە (11 تەمموز) رایگەیاند گەیشتوونەتە 'ساتێکی زۆر گرنگ' لە هەوڵەکانیاندا بۆ دەستپێکی رێککەوتنێکی سیاسیی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی پێنج ساڵەی ئەو وڵاتە و شکستهێنان بە "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش).

ستیفن دی میستورا وتی، "لەئێستاوە تا ئەیلول، دەروازەیەکمان هەیە بۆ دۆزینەوەی هاوکێشەیەك بۆ کۆکردنەوەی بەرەکان لەدژی داعش و بەرەی نوسرە و گەیشتن بە گواستنەوەی سیاسی."

گفتوگۆکان ،کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پاڵپشتییان دەکرێت و ئامانجیان کۆتاییهێنانە بەو جەنگه‌ی بۆتە هۆی مردنی 280,000 کەس و ئاواره‌كردنی ملیۆنانی دیکە، لە رووی تیۆرییەوە دەبێت ئەم مانگە دەستپێبکەنەوە.

بەڵام دی میستورا پێشتر وتی گرەنتی به‌ره‌وپێشچوونی دەوێت پێش ئەوەی دەستپێبکەنەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500