هه‌واڵه‌كانی عێراق

پارێزگار: داعش لە ئەنبار لاوازدەبێت

پارێزگاری ئەنبار سوهەیب ئەلڕاوی رۆژی هەینی (24 حوزەیران) وتی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) رووبەڕووی "پوکانەوەیەکی گەورە" دەبێتەوە لە خۆرئاوای پارێزگاری ئەنبار و خەریکە دوایی دێن.

بە مەوتینی وت هێزەکانی عێراق لەئێستادا شارەکانی کەرمە، سەقلاوییە، فەلوجە، رەمادی، خالیدیە، هیت، کوبەیسە و روتبەیان لە ماوەی ساڵێکدا ئازادکردۆتەوە.

وتی، "ئەو شارانەی کە لەژێر دەستی داعشدا ماون لە پارێزگاکەدا شاری قائیم، حوسەیبە و گوندەکانی خۆرئاوای ئەنبارن، ئێمەش کاردەکەین بۆ بەزوویی رزگارکردنەوەیان."

وتی، "داعش چیتر کۆنترۆڵی پارێزگاکەی لەدەستدا نیە و ئێمەش خەریکە گولەی بەزەیی بە گشت بەناو پڕۆژەی [خەلافەتەکەیەوە] دەنێین."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500