هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپەیمانان هۆشدارییان داوەتە تانکەرەکانی نەوتی داعش بەر لە بۆردومانکردنیان

بەرپرسان رۆژی چوارشەممە (10 ئاب) بە ئاژانسی فرانس پرێسیان وتووە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان هۆشداریان داوەتە شۆفێری ئەو تانکەرانەی نەوت کە لەلایەن "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام"(داعش) بەکارهێنراون لە سوریا و پێیان وتون کە ئەوان خەریکە بۆردومانیان دەکەن، ئەمەش هەڵهاتنی چەند ئوتومبیلێکی لێکەوتۆتەوە.

رۆژی یەکشەممە فڕۆکە جەنگیەکان 83 تانکەری نەوتیان لەناوبرد نزیك ئەلبوکەمال لەسەر سنوری نێوان عێراق و سوریا، هێرشەکە بەشێك بوو لە ئۆپەراسیۆنی بەئامانجگرتنی ژێرخانی نەوتی قاچاغ کە کۆمەكی دارایی داعش دەکات.

ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئەمریکا دژی داعش بەناوی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی رەسەن لە بەیاننامەیەکدا وتی کە سەرەتای هێرشەکە فڕۆکەوانەکان "چەند فیشەکێکی هۆشیاریان تەقاندوە بۆ ئەوەی شۆفێرەکان ناوچەکە بەجێ بهێڵن."

بەرپرسان وتیان: "چەندین تانکەری نەوت ناوچەکەیان بەجێهێشتوە دوای تەقەکانی هۆشداریان پێدان و ئێمەش بەدوایاندا نەچوین."

ئەو تانکەرانەی دیکە "لە کاتی هێرشەکەدا لەجێی خۆیان وەستابون. بەپێی لێکۆڵینەوەکان هیچ شوفێرێك لەناو لۆریەکان نەمابون لەکاتی هێرشەکەدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500