هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق دەست بە پاککردنەوەی رێگەی بەغدا-فەلوجە دەکەن

هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد بۆ پاککردنەوەی ئەو رێگە نێودەوڵەتییەی کە بەغدا و فەلوجە پێکەوە دەبەستێتەوە لە مینی چێنراو و تەقەمەنیی، دوای ئەوەی لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) ئازادکرا، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار هەینی (12 ئاب) رایگەیاند.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار لیوا ئیسماعیل مەحەلاوی بە دیارونای راگەیاند: "هێزەکانی عێراق، بەنوێنەرایەتیی یەکە ئەندازیارییەکان و تیمی هونەریی وەزارەتی ناوخۆ، ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد بۆ نەهێشتنی مینی چێنراو و تەقەمەنیی کە لەلایەن داعشەوە جێهێڵراون بەدرێژایی 40 کیلۆمەتری ئەو رێگە نێودەوڵەتییەی کە بەغدا و فەلوجە پێکەوە دەبەستێتەوە."

وتی: "پێدەچێت دوو تەن تەقەمەنیی و مینی چێنراوی لێبێت، ئێمەش لە ئێستادا بەشێوەیەکی کۆنترۆڵکراو لایاندەبەین."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500