2017-10-10

پارێزگاری نوێی ئەنبار بەڵێندەدات 'کۆتایی داعش' نزیکە

  • * واتە ئەم خانەیە پێویستە

رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە ئەنبار تێکدەشکێت لە چەند هەفتەیەکدا کە دەبێتە کۆتایی بوونی گروپکە لە عێراق، پارێزگاری نوێی ئەنبار بە دیارونای وت.

محەمەد ریکان حەلبوسی کە پێنجشەممە (5 تشرینی یەکەم) سوێندی یاسایی خوارد وەك پارێزگاری نوێی ئەنبار وتی: "هێزەکانی عێراق و هۆزەکان بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ ئامادەکاری دەکەن بۆ شەڕی رزگارکردنی راوە و قائیم."

وتیشی: "ئەمە دوایین شەڕ دەبێت پێش راگەیاندنی لەناوبردنی یەکجاریی داعش لە عێراق و ئازادکردنی سەرجەم شارەکان."

هەروەها وتی: "ئێمە بەمدواییانه‌ لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە پەیوەندیدارەکان کاردەکەین بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری لە شارە ئازادکراوەکاندا."

حەلبوسی وتی لەنێویاندا بنیاتنانەوەی نەخۆشخانە و قوتابخانە و پرده‌كان هەن لەگەڵ دابینکردنی خزمەتگوزاریی گرنگ بۆ به‌ده‌ستهێنانی سەقامگیری هه‌روه‌ك چۆن لە فەلوجە، ره‌مادی، هیت، روتبە و کەرامە كرا.

وتیشی: "شەڕی عێراق لەگەڵ داعش خەریکە کۆتایی دێت و تاجی سەرکەوتنێکی گەورە لەسەردەنێت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

Di icons no 0
* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha