هه‌واڵه‌كانی عێراق

نەتەوە یەکگرتووەکان باس لە پێشکەوتن دەکات لە لێکۆڵینەوە لە هێرشە کیمیاییەکانی سوریا

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند تیمێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە راپۆرتێکیدا رۆژی دووشەممە (13 حوزەیران) باس لە بەدەستهێنانی پێشکەوتن دەکەن لە لێکۆڵینەوەیاندا لە نۆ هێرشی کیمیایی لە سوریا، بەڵام هێشتا ناتوانن ئەنجامدەران دیاری بکەن.

[تیمی] میکانیزمی لێکۆڵینەوەی هاوبەش (JIM) کە ساڵی رابردوو لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پێکهینراوە، داوای زانیاری زیاتری لە دەوڵەتانی جیهان کرد، لەنێویاندا رژێمی سوریا، بۆ دەسنیشانکردنی ئەوانەی لەو هێرشانە بەرپرسیاربوون.

ئەم تیمە تا ئێستا متمانەپێکراوترین هەوڵی نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ بەدیهێنانی بڕێك لە لێپرسراوێتیی لە جەنگەکەدا.

تیمەکە لە راپۆرتێکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: "پێشکەوتن لە نۆ کەیسی ژێر لێکۆڵینەوەی تیمەکەدا بەدەستهاتووە." بەڵام وەك راپۆرتەکە دەڵێت دەسنیشانکردنی بەرپرسیاران "وەك هەمیشە پابەند دەبێت بە بوونی زانیاریی پێویستەوە."

ئەو تیمە 28- ئەندامییە دەبێت لە مانگی ئابدا ئەنجامەکانی رابگەیەنێت، کاتێك ئەرکە یەك ساڵییەکەی کۆتایی پێدێت، بەڵام ئەنجومەنی ئاسایش دەتوانێت داوا لە تیمەکە بکات لە کارەکانی بەردەوام بێت گەر تا ئەوکاتە نەتوانێت لیستی ئەنجامدەران دەستنیشان بکات.

ئەو تیمە لە نۆ هێرش دەکۆڵێتەوە کە مادەی کیمیایی ژەهراوییان تێدا بەکارهاتووە لە ساڵی 2014 و 2015 دا لە پارێزگاکانی حەمما و ئیدلیب و حەڵەب.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500