هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق بەرەو جوبەیلی فەلوجە پێشڕەویی دەکەن

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی فەلوجە فەریق عەبدولوەهاب ئەلساعدی رۆژی سێشەممە (14 حوزەیران) وتی، هێزە هاوبەشەکانی عێراق دەستیان کردووە بە ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی گەڕەکی جوبەیل لە باشوری فەلوجە، دوای ئەوەی گەڕەکی شوهەدای نزیك بەویان لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) سەندەوە.

فەرماندەکە بە مەوتینی وت، "سەرلەبەیانیی سێشەممە هێزەکانی عێراق بەرەو جوبەیل پێشڕەوییان کرد و لەگەڵ چەکدارانی داعش پێکیاندادا، بەمەش زیانی گیانیی و ماددیی زۆریان پێگەیاندن."

وتی "هێزەکانمان بە هێواشی پێشڕەویی دەکەن تا خۆیان بەدووربگرن لە بۆمبی دەستکرد و مین کە داعش لەنێو گەڕەکەکەدا چاندوونی." وتیشی کە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی فەلوجە بەپێی پلان دەڕوات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500