هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق لە شەڕی ئەنباردا پێشڕەوی دەکەن

وەزیری بەرگری، خالید عوبەیدی، رۆژی پێنجشەممە، 2 حوزەیران، رایگەیاند "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دەستیکردووە بە "تێکشکان و دۆڕاندنی هەموو شتێك" لەکاتێکدا هێزەکانی عێراق جێ بە چەکدارەکان تەنگ دەکەن لە ناوچە جیاوازەکانی ئەنبار.

عوبەیدی لە بەیاننامەیەکدا وتی: " هێزە ئەمنیەکان زیانی گەورەیان بەم گروپە تێرۆریستیە گەیاندووە و 200 ئەندامی داعشیان کوشتووە لە کوبەیسە و هیت لەم چەند رۆژەی پێشوودا و توانا مرۆییەکانی گروپەکە وشك دەکەن."

وتی: "داعش هەوڵدەدات فشار بخاتەسەر یەکەکانمان لە چەندین بەرەوە و ئەمەش بەئاشکرا ئەوە دەردەخات کە دوا هەناسەکانی دەدات دوای ئەوەی لەلایەن هێزە چەکدارەکانمانەوە لە فەلوجە دەورەدراون."

وتیشی: "سوپا پێگەی پتەویان گرتووە و ئامادەکاریی پێویستیان کردووە بۆ بەرپرچدانەوەی هەر هێرشێكی تێرۆریستەکان لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆنی ئێمەدا."

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی فەلوجە، فەریق روکن عەبدولوەهاب ساعیدی، وتی کە رۆژی پێنجشەممە هێزەکانی عێراق گوندەکانی ئەلبو یوسف و ئەلبو عەیفان و چەند گوندێکی پچوکتر و ناوچەی تریان لە باشوری فەلوجە رزگارکرد.

ساعیدی وتی: "هەروەها هێزەکانمان گەڕەکی ئەلشوهەدا و کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێیان لە سەقلاویە، باکوری فەلوجە رزگارکرد."

وتیشی رۆژانە دەیان چەکداری داعش لە شەڕدا دەکوژرێن و سوپاسی پشتگیریەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە سوپای عێراق کرد.

ساعیدی وتی: "بەرواری سەرکەوتن گرنگ نیە. خەمی سەرەکی ئێمە پاراستنی ژیانی ئەو مەدەنییانەیە کە لەلایەن داعشەوە گەمارۆدراون."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500