لە شارەکانی فەلوجە و رەمادی لە پارێزگای ئەنبار، حکومەتی فیدراڵی و دەسەڵاتی ناوخۆیی دەستیانكردووه بە کارەکانیان لەگەڵ هاوکارە نێودەوڵەتیەکانیاندا بۆ بهگهڕخستنهوهی ئهو ژێرخان و خزمەتگوزاریانهی لەکاتی شەڕی دەرکردنی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا وێرانکرابوون.
بنیاتنانەوە لە هەردوو شارەکە لهبرهودایه لە 2016ەوە و هەنگاوی باش دەنرێت سەرباری کەمیی سهرچاوه داراییەکان.
ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار نەعیم کهعود بە دیارونای وت: "هەوڵەکانی ئاوهدانكردنهوه بهخێرایی دهچن بهڕێوه. زۆر جێی سەرنجە کە ئەم پێشکەوتنە دەبینین لە شارەکانی پارێزگای ئەنباردا، لهنێویاندا فەلوجە و رەمادی، بە بەراورد بەوەی رەوشەکە ساڵێك لەمەوبەر چۆن بوو."