هه‌واڵه‌كانی عێراق

لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانی ئەنباردا 15 چەکداری داعش دەکوژرێن

رۆژی پێنجشەممە (9 حوزەیران) هێزە عێراقییەکان 15 چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)یان لە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا لە خۆرئاوای ئەنبار، کوشت، بە وتەی وەزارەتی ناوخۆ.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ عەمید سەعد مەعان بە مەوتینی وت، "بەپشت بەستن بە زانیاریی هەواڵگریی، هێزە هاوبەشەکان دوو ئۆپەراسیۆنیان لە دولاب و توێسە ئەنجامدا."

وتی، "لەگەڵ ئەو هێزە چەکدارەدا بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک تووشی پێکدادان بوون، دواتر 13یان لە دولاب و دووانیان لە توێسە لێ کوشتن." وتیشی کە لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چەك و ئامێری تر دەستیان بەسەردا گیراوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500