هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق شارۆچکەیەك لە رۆژئاوای رەمادی رزگاردەکەن

وەزارەتی بەرگری عێراق دووشەممە (18 تەمموز) رایگەیاند کە شارۆچکەی دولاب لە رۆژئاوای ئەنبار لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە لە چنگی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش) رزگارکرا وەو 70 چەکداری داعش لە شەڕەکەدا کوژراون.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری عەمید یەحیا رەسوڵ بە مەوتنی وت: "هێزەکانی عێراق بەهاوکاری هاوپەیمانان توانیان هێڵی بەرگری داعش بشکێنن و بچنە ناو شارۆچکەکەوە دوو رۆژ دوای دەستپێکردنی هێرشەکە."

وتیشی چەکداری بیانی لەناو کوژراوەکانی داعشدا هەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500