هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێگه‌كانی داعش ده‌كه‌نه‌ ئامانج لە باشوری موسڵ

وەزارەتی بەرگری عێراق رایگه‌یاند فڕۆکەیەکی هاوپەیمانان رۆژی پێنجشەممە (15 ئەیلول) 3 پێگەی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە ناوچەی شورە لە باشوری موسڵ پێکاوە و چەندین چەکداری گروپەکەی کوشتوە.

وتەبێژی وەزارەتەکە عەمید یەحیا رەسوڵ لە لێدوانێكدا بۆ دیارونا وتی: " هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان چەند پێگەیەکی داعش و موشەك هاوێژێکی محه‌لی و کۆبونەوەیەکی گروپەکەیان لە شورە کردە ئامانج."

وتیشی: "لانیکەم 25 تیرۆریست لە هێرشەکەدا کوژراون و لەناویاندا چەکداری بیانی هەن."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500