هه‌واڵه‌كانی عێراق

لە ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەنباردا 9 چەکداری داعش کوژران

رۆژی پێنجشەممە (30 حوزەیران) فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە رایگەیاند لە شەڕی رزگارکردنەوەی گوندی جوبە و دولاب لە خۆرئاوای ئەنبار، سوپای عێراق نۆ چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)ی کوشت.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە لیوا قاسم ئەلمحەمەدی بە مەوتینی وت، "لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ رزگارکردنەوەی ئەو دوو ناوچەیە، هێزە هاوبەشەکان نۆ چەکداری داعشیان لە جوبە و دولاب کوشت، سێ بەلەمیان لەسەر روباری فورات و ماتۆڕێکی بۆمبڕێژکراویشیان تێکشکاند."

وتی، "لە بەیانی پێنجشەممەوە پێکدادانی پچڕپچڕ، بەڵام بەردەوام لەنێوان هێزەكانی عێراق و چەکدارانی داعشدا هەبووە، بە پاڵپشتیی هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانان."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500