هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق لە خۆرئاوای ئەنبار پێشڕەوی ده‌كه‌ن بەرامبەر داعش

هێزەکانی عێراق سەربازگەی براڤۆیان لە دوورگەی رەمادی لەدەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) سەندەوە، وەزارەتی بەرگریی رۆژی پێنجشەممە (22 ئەیلول) رایگەیاند.

وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ گرتنەوەی دوورگەی رەمادی، یەکەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار سەربازگەی براڤۆیان لە باکوری خۆرئاوای ئەبو سیب ئازادکرد و ئاڵای عێراقیان لێ هەڵکرد."

بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەنبار لیوا هادی کەسار ئەرزیجی بە دیارونای راگەیاند: "سەربازگەکە پێگەیەکی سەرەکییە کە داعش نزیکەی ساڵێك لەمەوبەر گرتبووی."

وتی: "گرتنەوەی تەحەدایەك بوو بۆ هێزە ئەمنییەکان." وتیشی :"بەم سەرکەوتنە، وادادەنرێت داعش یەکێك لە دوایەمین قەڵاکانی لە ناوچەکەدا لەدەستدابێت."

هەر رۆژی پێنج شەممە، سوپای عێراق و خێڵە هاوپەیمانەکان چوار گوندیان لە دوورگەی بەغدادی لە خۆرئاوای رەمادی ئازادکرد لە دەستی داعش.

فەرماندەی جەزیرە لیوا قاسم محەمەدی بە دیارونای وت :"هێزەکانی سوپا و خێڵەکییەکان جەواعنە، جوبە، مەسیرە و مەعەمیرەیان لە دوورگەی بەغدادی ئازادکردووە."

محەمەدی وتی :"ئەم گوندانە دوای کوشتنی دەیان تیرۆرست ئازادکران، چەندین ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو تێكشکێنران و بە سەدان مین و بۆمبی دەستکرد پوچەڵکرانەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500