هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق دەستدەکەن بە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێ لە خۆرئاوای ئەنبار

هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێیان دەستپێکرد بۆ گرتنەوەی سێ ناوچەی ژێردەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) لە خۆرئاوای ئەنبار، وەزارەتی بەرگری رۆژی چوارشەممە (28 ئەیلول) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، بە دیارونای وت: "سوپا، بە پشتگیریی ئەندامانی خێڵەکان و فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هێرشێکیان کردەسەر دولاب و سەفاکییە و خۆرهەڵاتی جوبە کە لەلایەن داعشەوە دەستیان بەسەردا گیراوە."

ناوبراو وتی: "هێزەکانمان پێشڕەوییەکی گەورە دەکەن و داعش لەژێر فشاری هێرشە ئاسمانیەکان و بۆردومانە چڕەکانماندا دەکشێتەوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500