هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە عێراقییەکان ئامادەی هێرشکردنە سەر فەلوجەن: فەرماندە

هێزە عێراقییەکان هەموو گوندەکانی دەوروبەری فەلوجەیان ئازادکردووە و ئامادەن هێرشبکەنە سەر ناوەندی شارەکە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی فەلوجە فەریق عەبدولوەهاب ئەلسەعدی رۆژی چوارشەممە (8 حوزەیران) رایگەیاند.

سەعدی بە مەوتینی وت، "هێزەکانمان هەموو ناوچەکانی دەوروبەری فەلوجەیان گرتۆتەوە و ئێستاش گەیشتونەتە سنووری کارگێڕیی شارەکە، لە باکورەوە تەنیا 500 مەتر لە گەرەکی جولانەوە دوورن و لە باشوریشەوە لە شوهەدا."

وتی کە هێزە هاوبەشەکان خۆیان بۆ هێرشکردنە سەر شارەکە ئامادە دەکەن. وتیشی کە بە هۆی خەڵکی مەدەنییەوە کە لە ناو شارەکەدا گیریانخواردووە و بە هۆی بۆمبی دەستکردەوە، بە وریایی پێشڕەویی دەکەن.

وتی، "لە چەند رۆژی داهاتوودا رزگارکردنی فەلوجە رادەگەیەنین."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500