هه‌واڵه‌كانی عێراق

25%ی فەلوجە لە داعش رزگارکراوە: فەرماندەیەك

فەرماندەی پۆلیسی نیشتیمانیی فەریق رائد شاکر جەودەت رۆژی پێنجشەممە (16 حوزەیران) وتی هێزە عێراقییەکان 25%ی شاری فەلوجەیان لەدەست "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) رزگارکردووە و لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکانەوە لە مانگی پێشوودا بە سەدان چەکداری ئەو گروپەیان کوشتوە.

جەودەت لە لێدوانێکدا بۆ راگەیاندنەکان وتی، "هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ تا ئێستا 25%ی فەلوجەیان رزگارکردووە، لەنێویاندا ناوچەکانی خەزرا، ریسالە، جوبیەل، بەنداوی فەلوجە، شوقەکانی نیشتەجێبوون، نازم تەقسیم، شوهەدا، جادەی شەستی، وێسگەی ئاوەڕۆ، کارگەی غازو پردی دووەم لە باشوری فەلوجە."

وتی، "لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵ توانیویانە 194 ئەندامی داعش و 38 قەناس بەدەست بکوژن، لەگەڵ تێکشکاندنی 47 ئامانجی دوژمنکارانە و 26 ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو، 270 بۆمبی دەستکرد و 13 خانوی مینڕێژکراو و 16 سیستمی دژە-فڕۆکەیان تەقاندۆتەوە."

جەودەت وتی، "ئۆپەراسیۆنەکان بەوشێوەیە بەردەوام دەبن تا ئازادکردنەوەی تەواوی بەشەکانی تری شارەکە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500