هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق دوورگەی خالیدییە لەدەست داعش رزگاردەکەن

هێزەکانی عێراق دوورگەی خالیدییەیان بەتەواوی رزگارکرد لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)، بەڕێوەبەری پۆلیسی فیدراڵ لیوا رەعد شاکر جەودەت رۆژی دووشەممە (1 ئاب) رایگەیاند.

جەودەت لە راگەیەندراوێکدا وتی، "ئەو هەواڵە خۆشە بە گەلی عێراق رادەگەیەنین کە دوورگەی خالیدییە بەتەواوی رزگارکراوە بە هەوڵێکی هاوبەشی لقە جیاوازەکانی هێزەکانی عێراق."

وتی داعش، ئەو دوورگەیەی خۆرهەڵاتی رەمادی بەکاردەهێنا وەك خاڵی پێکگەیشتن و گردبوونەوەی چەکدارەکانی لەنێوان فەلوجە و رەمادییدا.

وتی، "ئێمە بڕبڕەی پشتی تیرۆریزممان لە فەلوجە و دوورگەی خالیدییە شکاندووە و شکستیشی لە موسڵ حەتمییە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500