بەڕێوەبەری پۆلیسی فیدراڵ لیوا رائید شاکر جەودەت وتی پۆلیسی عێراق بە دەیان چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و سوریا" (داعش)یان کوشت لە پێکدادانێکدا ئێوارەی سێشەممە (28 حوزەیران) لە بێجی باکوری پارێزگای سەڵاحەدین.
جەودەت لە راگەیەندراوێکدا وتی، "یەکەکانی پۆلیسی فیدراڵ 31 چەکداری داعشیان کوشت و لە پێکدادانێکی توندوتیژدا کە شەوی رابوردوو لە فەتحە و مەحەتە حەراریەی باکوری بێجی دروستبوو، بڕێکی زۆری تەقەمەنیی، هاوەن و ئۆتۆمبیلێکیش کە چەکی قورسی هەڵگرتبوو، تێکیانشکاند."
وتی هێزی ئاسمانیی سوپا پاڵپشتی ئاسمانیی پێشکەشکرد لە پێکدادانەکەدا کە دوای ئەوە دروستبوو کە چەکدارەکانی داعش هەوڵی پێشڕەوییان دا بەرەو هەردوو ناوچەکە.