هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە عێراقیەکان لە ئۆپەراسیۆنی فەلوجەدا پێشڕەوی دەکەن

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی فەلوجە رایگەیاند رۆژی دووشەممە (6 حوزەیران) هێزەکانی عێراق گەڕەکی شوهەدای دوویان گرتەوە و پێشڕەوییان بەرەو گەڕەکی شوهەدای یەك لە باشوری فەلوجە دەستپێکرد.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی فەلوجە، فەریق عەبدولوەهاب ئەلسەعدی، لە بەیاننامەیەکدا وتی: "گەڕەکی شوهەدای دوو لەگەڵ جوبەیل گیراونەتەوە و لەئێستاشدا پێشرەوی دەکەین بەرەو گەڕەکی شوهەدای یەك."

وتی لە هێرشەکدا هێزەکانی عێراق کارگەیەکی گازیشیان لە باشوری شارەکە گرتۆتەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500