هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق یەکەم گەڕەکی فەلوجە دەگرنەوە

هێزەکانی عێراق گەڕەکی شوهەدای 1یان لە "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش) سەندەوە کە گەورەترین گەڕەکی فەلوجەیە لە باشوری شارەکە، وەك وەزارەتی ناوخۆ دووشەممە (13 حوزەیران) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەت عەمید سەعد مەعەن بە مەوتینی وت، "ئاژانسی دژە-تیرۆر و هێزەکانی سوپا شوهەدای 1یان بەتەواوی گرتۆتەوە کە گەورەترین گەڕەکی فەلوجەیە."

وتیشی "هێزە هاوبەشەکان دەستیان کرد بە پاککردنەوەی گەڕەکەکە لە مینی چێنراو پێش ئەوەی بچنە ناو گەڕەکەکەی تەنیشتییەوە." وتیشی زیانی قورسیان بە داعش گەیاندووە لە هێرشەکەدا 42 چەکداریان لێکوشتوون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500