هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوەنبارانەکانی داعش وێنەگرێکی عێراقیی دەکوژن لە فەلوجە

ئەفسەرانی پۆلیس رایانگەیاند رۆژی چوارشەممە (15 حوزەیران) وێنەگرێك کە لەلایەن هێزە بژاردەکانی وەزارەتی ناوخۆوە دامەزرێنرابوو بەهۆی هاوەنبارانەکانی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)ەوە لە شاری فەلوجە کوژرا.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند ئەم رووداوە لە گەڕەکی شوهەدای باشوری فەلوجە روویدا، کە بەمدواییانە حکومەتی عێراق لە داعشی سەندەوە.

ئەفسەرێکی پلەبەرزی پۆلیسی فیدراڵیی وتی، "وێنەگر فازل ئەلغەراوی کوژرا لەکاتێکدا هاوەنێك دای لەنزیك کۆمەڵێك لە رۆژنامەنوس و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان لە فەلوجە."

ئەفسەرەکە وتی سێ ئەندامی چەکداری هێزە ئەمنییەکانیش لە هەمان رووداودا کوژران.

ئەو وێنەگرە 45-ساڵە کاری لە میدیا هەواڵییە عێراقییەکانیشدا دەکرد.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500