هێرشێکی خۆکوژی کە پۆلیسی عێراقی کردبووە ئامانج شکستی پێهێنرا، پێنجشەممە (27 تەمموز) لە باشوری فەلوجە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند.
وتەبێژی وەزارەتهكه، عەمید سەعد مەعن، بە دیارونای وت: "کارمەندانی بنکەی پۆلیسی ئامریەت فەلوجە گەمارۆی دوو خۆکوژیان دا کە بۆمبیان لەخۆیان بەستبوو و هەوڵی هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکانیان دا لە بنکەکە."
وتی پێکدادانیان لهنێوان هێزە ئەمنییەکان و هێرشبەرەکاندا دهستیپێكرد پێشئەوەی بیانکوژن لە دەرەوەی بیناکە.
وتیشی: "پۆلیسێك کوژرا و یەکێکی دیکە لە رووداوەکەدا برینداربوو."