هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە عێراقییەکان پردێکی گرنگ لە باکوری فەلوجە ئازاد دەکەن

وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند رۆژی چوارشەممە (1 حوزەیران) هێزە عێراقییەکان پردێکی گرنگیان لە باکوری فەلوجە ئازاد کرد، وەك بەشێك لە ئۆپەراسیۆنی بەردەوامی رزگارکردنەوەی شارەکە لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق و شام" (داعش).

ئەم وەزارەتە لە راگەیەنراوێکدا وتی: "سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە سوپا پردی سەقڵاوییەی ئازادکرد، کە پردێکی گرنگە و ناوەندی شارەکە و شاڕێگەیەکی نێودەوڵەتی لە باکوری فەلوجە پێکەوە دەبەەستێتەوە."

راگەیەنراوەکە وتی سوپا ناوچەکانی نزیك بە پردەکەشی رزگارکرد و ئەو هێزەی داعشی لەناوبرد کە کۆنترۆڵی پردەکەی کردبوو، هەروەها ئۆتۆمبیلەکانیانیشی سوتاند.

راگەیەنراوەکە وتیشی کار دەکرێت بۆ تەواو رزگارکردنەوەی ئەو رێگایەی بەرەو فەلوجە دەچێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500