هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیان لە فەلوجە

وەزارەتی بەرگری رۆژی چوارشەممە (22 حوزەیران) رایگەیاند کە هێزەکانی عێراق لەسەرخۆ بەردەوامن لە پێشڕەویکردن لەو ناوچانەی کە ماون بەدرێژایی روباری دیجلە و بەنداوی فەلوجە وەک بەشێک لەو شەڕەی کە دەیکەن بۆ رزگارکردنی تەواوی شارەکە لە دەستی چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش).

وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەکدا وتی کە هێزەکانی سوپا بە پاڵپشتی فڕۆکەکانی سوپا دەستیانکردوە بە پاککردنەوەی ناوچەی ئەلحاسی لە باشوری رۆژئاوای فەلوجە وەک بەشێک لە پێشڕەوییەکانیان کە لە ناوچەی عامریەی فەلوجە دەستیانپێکرد.

بەیاننامەکە وتی قەناس بەدەستێک و چەند ئەندامێکی داعش کوژراون.

بەیاننامەکە وتیشی کە ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکە "ئامانجی گەمارۆدانی داعشە بۆ کەمکردنەوەی ژمارەیان و دڵنیابون لەوەی کە نەتوانن هەڵبێن بۆ هیچ ناوچەیەکی دیکە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500