هێزەکانی عێراق دوو پێگە و ئهمبارێكی گەورەی چەكی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دۆزییهوه لە باکوری فەلوجە لهكاتی ئۆپەراسیۆنێکی گەورەی گەڕان و پشکنیندا، وەزارەتی بەرگری عێراق پێنجشەممە (14 کانونی یەکەم) رایگەیاند.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند كه فیرقەی 7ی سوپای عێراق، بە پشتبەستن بە هەواڵگریی دروست، دوو بنکەی داعش و کۆگایەکی ژێرزەمینیی چەکیان دۆزیەوە لە سهرسار له باکوری فەلوجە.
راشیگەیاند: "دوو بنکەکە بەتەواوی تێکشکان بۆ رێگرتن لە تیرۆریستانی داعش لە خۆرێکخستنەوە لەوێدا."
بەیاننامەکە رایگەیاند کەلوپەلی ناو ئهمباری چەکەکان، کە 30 بوتڵی تەقەمەنی سیفۆڕ، پێنج تۆپهاوێژی کاتیوشا، 10 بۆمبی دەستکرد و ژمارەیەك هاوەن بوون، دەستیان بەسەرداگیرا.