هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزە عێراقییەکان 3 گوندی خۆرئاوای بەغدا دەگرنەوە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا رۆژی پێنجشەممە (16 حوزەیران) رایگەیاند هێزە عێراقییەکان پێشڕەویی بەرچاویان کردوە لە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی ناوچەکانی خۆرئاوای بەغدای سەر سنووری فەلوجە.

فەرماندەییەکە لە راگەیەندراوێکدا وتی، "سوپای عێراق گوندەکانی خزر و خزێر و سەلام، 42 کیلۆمەتر خۆرئاوای بەغدایان گرتۆتەوە."

راگەیەندراوەکە وتی، "هێزە هاوبەشە عێراقییەکان زیانیان بە تیرۆرستەکان گەیاندووە و سێ گوندیان گرتۆتەوە، سەرەڕای خراپی کەشوهەوای ناوچەکە."

راگەیەندراوەکە وتیشی ناوچەی عورسانیش لە بەغدا دابڕێندراوە لە باشوری خۆرهەڵاتی فەلوجە کە داعش لەوێ بوونی هەیە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500