هه‌واڵه‌كانی عێراق

ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوەی فەلوجە بەردەوامن

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی فەلوجە فەریق عەبدولوەهاب ئەلسەعدیی رۆژی هەینی (24 حوزەیران) رایگەیاند هێزەکانی سوپا ناوچەی نوێیان لە باکوری فەلوجە گرتوە و ئێستاش تەنیا گەڕەکی جولان لەژێردەستی "دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام" (داعش)دا ماوە.

"هێزەکانی عێراق گەڕەکەکانی شورتە، موعەلیمین، جوغەیفیی 1یان لە باکوری شارەکە گرتۆتەوە،" بە مەوتینی وت، "هەروەها رێگە سەرەکییەکانی ئەم ناوچانەیان پاککردۆتەوە و ئیستاش ئامادەکاریی دەکەن بۆ چونە ناو گەڕەکی جولانەوە."

وتی، "جولان دواهەمین گەڕەکە لەژێر دەستی داعشدا مابێت لە فەلوجە."

وتیشی تیمە هونەرییەکان لەئێستادا لەگەڵ سوپادا پێکەوە کاردەکەن بۆ پاککردنەوەی شارەکە لە مین.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500